Print this page

غەفوور مەخمووری بەشداری پرسەی خوالێخۆشبوو دایکی وەزیری دەرەوەی ئوردەن دەکات

تشرين2/نوفمبر 07, 2026
میدیا - عەمان:
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ٦ / ١١ / ٢٠٢٦ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە شارى عەمانی پایتەختی ئوردەن ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى کەسایەتیى چاکەخواز خوالێخۆشبوو خاتوو (وەحیدە ئەحمەد ساڵح سەفەدی) دایکى بەڕێزان (ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆکی وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردەن و موهەنەد سەفەدی بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئوردەن) بوو، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران.
سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە بەڕێزان و بنەماڵەکەیان و خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
بەڕێز ئەیمەن سەفەدی بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیان خۆشحاڵى خۆیانی بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسی کردن.