میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترين به‌رهه‌مى پرۆقيسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز به‌نێوى (لينينيزم و مه‌سه‌له‌ى نيشتمانى ) له هۆڵى شه‌هيد مه‌هدى خۆشناو له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 10-9-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی لقى هه‌ولێرى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى رۆشنبيريى جه‌مال نه‌به‌ز، به‌شداری كۆڕى بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌رتووكى (لينينيزم و مه‌سه‌له‌ى نيشتمانى ) كه له عهرهبييهوه بۆ تيپى كورديى لاتينيى له‌لايه‌ن به‌ڕێزيانه‌وه وه‌رگێردراوه، به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و مێژوونووسان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە ئه‌كاديمى و میدیاكاران ده‌كات.
بەرهەمەکە برێتییە لە پەرتووکی (لینینیزم و مەسەلەی نیشتمانی) کە لە نووسینی جۆزێف ستالینە و لە سەردەمی خۆیدا لەلایەن دکتۆر جەمال نەبەزەوە لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراوەته سەر تیپی کوردیی لاتینی، و لەم دواییانەشدا لەلایەن ساڵح بێچارەوە لە تیپی لاتینییەوە گۆڕدراوە بۆ ئەلفوبێی کوردی.
لە مەراسیمەکەدا، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە نووسەران، ڕووناکبیران و کەسایەتییە ئەدەبی و سیاسییەکان، تيشك خرايه سه‌ر ئه‌و بەرهەمە مێژووییە، هەروەها ڕۆڵی فیکری و زمانەوانیی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز لە خزمەتکردنى رێنووسى لاتينى و بره‌ودان به بیری نەتەوەیی كوردى به‌رز نرخێندرا. لە كۆتايى کۆڕەکەدا، هەڵسەنگاندنی زانستی و نه‌ته‌وه‌يى بۆ په‌رتووكه‌كه و پرۆسەی كاركردن بۆ ڕێنوسى لاتينى كوردى کرا.