میدیا – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (حاجى كانه‌بى ئه‌حمه‌د عه‌تار) كه‌سايه‌تى ديارى شارى هه‌ولێر و هه‌وادارى سه‌رسه‌ختى يانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له مزگه‌وتی سه‌واف ده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به كوڕه‌كه‌ى و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 9 / 9 / 2026، هه‌ڤاڵ د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە مزگه‌وتی سه‌واف له شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (حاجى كانه‌بى ئه‌حمه‌د عه‌تار) كه‌سايه‌تى ديارى شارى هه‌ولێر و هه‌وادارى سه‌رسه‌ختى يانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر و باوكى (سه‌فين كانه‌بى) جێگرى سه‌رۆكى يانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر ده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیى (YNDK )ی به به‌ڕێز(سه‌فين كانه‌بى) و خانه‌واده و كه‌سوكاری راگەیاند و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا كوڕى خوالێخۆشبوو سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی مه‌كته‌بی سیاسیی ( YNDK )ی كرد.
جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه (حاجی کانەبی ئەحمەد عەتار) ناسراو به حاجی کانەبی ،یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیار، ناسراو و ڕیشسپییە کۆمەڵایەتییەکانی شاری هەولێر، کە لە ناو خەڵکدا بە ڕێز و خاوەن پێگەیەکی سەنگین دەناسرا، لە قۆناغی گەنجیدا وەک یاریزانی تۆپی پێ، وەرزشکار و ئەکتەرێکی دێرینی هەولێر چالاکیی هەبووە، دواتریش وەک کاسبکار و بازرگانێکی دیاری عەتارەکانی ناو بازاڕی هەولێر درێژەی بهكارهكهيداوه، هه‌روه‌ها هه‌وادار و هانده‌رێكى سه‌ر سه‌ختى يانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بوو، له‌هه‌موو يارييه‌كان پاڵپشتى ئه‌و يانه‌يه بوو خزمه‌تێكى به‌رچاو و لهبيرنهكراوى يانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێرى كرد، دوای کۆچی دوایی، بە بەشداریی بەرفراوانی خەڵکی هەولێر، کەسایەتییە ئایینی و حكومى و ئیدارییەکانی پارێزگا و وه‌رزشوانان بەخاکسپێردرا و ڕێزی لە خزمەتەکانی گیرا.